سه‌عات 3ی پاشنیوه‌رۆی دوێنی 6/8/2014 وه‌فدی لیژنه‌ی داكۆیكردن له‌مافه‌كانی ئافره‌تان و لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ كه‌پێكهاتبوو له ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی مرۆڤ و سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و جێگر‌و بریادهرو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی هه‌ردوو لیژنه و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانی ناوچه‌ی بادینان له‌نوسینگه‌ی دهۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی پارێزگای دهۆك تایبه‌ت به ره‌وشی ئاواره‌كانی شه‌نگال و به‌تایبه‌تیش بارودۆخ و ژیان وته‌ندروستی ژنان و مندالان كۆبوونه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر به‌په‌له گه‌یاندنی خۆراك و ده‌رمان و فرایگوزاریه سه‌ره‌تییه به‌په‌له‌كان كرایه‌وه كه پێویسته به‌زووترن كات بگاته ده‌ست ئازاره‌كان بهتایبهتشی مندالان و ژنان.
دواتر هه‌ردوو لیژنه هاورێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سه‌ردانی قه‌زای شێخانیان كرد. له‌لێدوانێكیدا بۆ مالپه‌ری په‌رله‌مان ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت رایگه‌یاند: ئه‌و بره پاره‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان ته‌رخان كراوه‌و به‌شێكی له‌سه‌ر داوا پێشنیاری لیژنه‌ی داكۆكی له‌مافی ئافره‌تان بووه له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌یانه‌وه وه‌ك كهلو په‌لی پێویست به‌سه‌ر ژنان و مندالان دابه‌ش كراوه. ئێڤار ئیبراهیم راشیگه‌یاند: سه‌ردانی ئاواره‌كانیان كردووه بۆیه بهپرۆشهوه په‌یوه‌ندیان به رێكخراوه‌كان كردووه هه‌روه‌ك دوپاتی ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژی دژی ژنان و مندالان ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی تره‌وه سۆران عومه‌ر سه‌رۆكى لێژنه‌ى مافى مرۆڤ له لێدوانێكیدا بۆ سایتى په‌رله‌مان رایگه‌یاند: لێژنه‌ى مافی مرۆڤ له شێخان و خانكێ و باعه‌درێ له نزیكه‌وه ره‌وشى ئاواره‌كانى بینیوه و سێ رۆژه له دهۆكین و سه‌ردانى ئاواره‌كانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌مان كردووه و له نزیكه‌وه له ره‌وشه‌كه‌مان كۆڵیوه‌ته‌وه, كه ژماره‌ى ئاواره‌كانى ئه‌و ناوچانه خۆى له 170 هه‌زار كه‌س ده‌دات و له ئێستاشدا له شارى دهۆك زیاتر له 600 هه‌زار ئاواره هه‌یه , سۆران عومه‌ر رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ى تا ئێستا كراوه دابینكردنى پێداویستى پزیشكى و خۆراك بووه بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ى له چیاى شهنگالأ گیریان خواردووه ، دوێنێش له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ته‌ندروستى و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى دهۆك كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه بۆ دابینكردنى پێداویستى پزیشكى بۆ سه‌رجه‌م ئاواره‌كان, هاوكات له ریێگهى فراكسیۆنى توركمان له په‌رله‌مانى كوردستان و مانگى سوورى توركى به‌شى هه‌زار خێزان پێداویستى پێشكه‌ش به ئاواره‌كان كراوه .
سۆران عومه‌ر راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیش سه‌ردانى برینداره‌كانمان كردووه و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه دیارى تایبه‌تیان پێشكه‌ش كراوه , هاوكات په‌رله‌مانى كوردستان 100 ملیۆن دینارى ته‌رخان كردووه بۆ پێداویستیه‌كانى ئافره‌تان و منداڵان , سه‌رۆكى لێژنه‌ى مافى مرۆڤ رایگه‌یاند دوێنێ له‌گه‌لأ پارێزگارى دهۆك سه‌ردانى بازارى شێخانمان كردووه و له نزیكه‌وه چاودێرى شارۆچكه‌كه‌مان كردووه , و هاوكات سه‌ردانى بابه شێخى سه‌رۆكى روحى یهزیدیهكانمان كردووه , ئه‌مرۆش سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان بریاریدا بگهرێنهو شارى هه‌ولێر و هه‌ندێك چالاكى دیكه ئه‌نجام بده‌ن.
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد